وەزیری تەندروستی هەرێم: زیاتر لە دوو ملیۆن ژەمە ڤاكسین بەكارهێنراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم ئامارەكانی پەیوەست بە ڤاكسین بڵاوكردەوەو رایگەیاند، تائێستا نزیكەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین دابەشكراون و لەئێستاشدا نزیكەی ‏‏771 هەزار ژەمە ڤاكسین بەردەستە.‏

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 180 ناوەندی ڤاكسین دابەشكردن و 45 تیمی گەڕۆك كاردەكەن بۆئەوەی هاوڵاتیان خۆیان بكوتن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین دابەشكراون و ئێستا نزیكەی ‏‏771 هەزار ژەمە ڤاكسین بەردەستن.‏

راشیگەیاند، لە هەرێم هەر سێ جۆری ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنای كاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستن.‏

وەزیری تەندروستی باسی لەوەكرد، دوو ملیۆن و 820 هەزارو 509 ژەمی ڤاكسین دابینكراوە لەو ژمارەیەژ دوو ملیۆن و 50 هەزاری بەكار هاتووە، بەجۆرێك، ژەمی یەكەم یەك ملیۆن و 170 هەزارو 380 بووە، هەروەها ژەمی دووەمیش 872 هەزارو 660 بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا