فراكسیۆنی یەكێتی بۆ مەسرور بارزانی: بۆچی دەستان بۆ بڕینی مووچە برد

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان چەندین پرسیاری ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی لە حكومەت كردو رایگەیاند، بۆچی تەنها دەست بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران براوە.

لوقمان وەردی وەك نوێنەری فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا چەند پرسیارێكی ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت كرد و رایگەیاند، بڕینی مووچەی فەرمانبەران چارەسەری قەیرانی دارایی ناكات، بەڵام بۆچی حكومەت دەستی بۆ ئەو كارە برد.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی ژیانی خەڵك خراپەو موچەخۆران بە زیاتر لە 45 رۆژ جارێك مووچە وەردەگرن، وتیشی، “بۆچی سەدا 21ی مووچەتان بڕی”.

لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەكرد، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێیانوایە باشترین بژاردە بۆ چارەسەری كۆی كێشەكانی هەرێم رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا.

وتیشی، “ئەوەی ئێمە دەیبینین دۆخەكە مەترسیدایەو ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت ئێوە بەدیلتان چییە بۆ دابینكردنی مووچە”.

هەروها پرسی، بۆچی هەرێم پێش ئەوەی نەوت بفرۆشێت قەرزار نەبوو كەچی نەوتی فرۆشت قەرزار بوو؟.، هەروەها پرسی بۆچی زیاتر لە پێنج مانگە وردبینی دۆسییەی قەرزەكانی حكومەت نانێرنە پەرلەمانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا