زمانی کوردی دەکرێتە زمانی سەرەکی شوێنە گەشتیارییەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی دوو بڕیار هەلی کاری زیاتر بۆ هێزی کاری ناوخۆیی دابین دەکات و زمانی کوردیش دەکاتە زمانی یەکەم و سەرەکی شوێنە گەشتیارییەکان.

لەوبارەیەوە ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری یەکەم تایبەتە بە بەرزکردنەوەی رێژەی هێزی كاری ناوخۆیی لە كەرتی گەشتیاری بۆ %75 و بڕیاری دووەمیش چەسپاندنى زمانی کوردییە لە شوێنە گەشتیارییەکان و ناچارکردنى فەرمانبەرانی ئەم کەرتە بۆ فێربوونى زمانى کوردییە.

هاوکات، بۆ جێبەجێکردنی ئەو دوو بڕیارەی کە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران دراون، لیژنەیەک لە بەڕێوەرانی دڵنیایی جۆری و هونەری و گەشتیاری و ژمێریاری لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار پێک هێنراوە.

بە پێی رێنماییەکانی دەستەی گەشتوگوزار پێویستە %75ی هێزی کار لە بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان خۆماڵى بێت و بۆ پاراستنی شوناسی زمانی کوردیش تابلۆ و مینۆی خواردنی هوتێل و چێشتخانە و شوینە گشتییەكان و تابلۆ هەڵواسراوەکانی شوێنە گەشتیارییەکان زمانی کوردی زمانی سەرەکی و یەکەم بێت. زمانەکانی دیکەشیان، ئەگەر هەبێت، پێویستە بەدوای زمانی کوردییەوە بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا