پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی گومرگی حکومەتی چین گەورەترین سەرچاوەکانی دابینکردنی نەوتی وڵاتەکەی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی گومرگی چین، عێراق لە مانگی حوزەیراندا پێنجەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چین بووە.
لە مانگی حوزەیراندا عێراق 828 هەزار 333 بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردەی چین کردووە، لە کۆی مانگەکەشدا 24 ملیۆن و 850 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە.