خانەوادەی حاجی مەزهەر سوپاسنامەیەك ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانەوادەی حاجی مەزهەر كە لە 17ی ئەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە سلێمانی 15 ئەندامی خێزانەكەیان گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربون، رایدەگەیەنن، سوپاسی هەمو خەڵكی كوردستان و بەرپرسانی ئیداری و تەندروستی سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ دەمەوە هاتنیان و هیواداریشن هیچ كارەستێكی هاوشێوە لە هیچ شوێنێكی دیكە دوبارە نەبێتەوە.

خانەوادەی حاجی مەزهەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 24_11_2022 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەیان بەوەكرد، بەهۆی روداوەكەی شاری دهۆك پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەن و بۆ دەمەوەهاتنی خانەوادەكەشیان لە روداوەكەی سلێمانی، سوپاسی سەرجەم كەسایەتی، لایەنەكان، هاوڵاتیانی سلێمانی و مامۆستایانی ئاینی دەكەن.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، سوپاسی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان دەكەن كە هاوكار و هەماهەنگی ئەوان لەگەڵ هاوڵاتیان، وایكرد روداوەكە بە زیانێكی گیانی كەمتر كۆتایی پێبهێنرێت و ئەگەر هاوكاری خەڵك نەبوایە ژمارەی قوربانییەكان لەوەی ئێستا زیاتر دەبون، كە 15 ئەندامی خێزانەكەیان گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەش برینداربون.

خانەوادەی حاجی مەزهەر دەڵێن، لە ئەمڕۆوە پرسەی گشتی كۆتایی پێدەهێنرێت و لە هیچ شار و شارۆچكەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان پرسە دانانرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا