راوێژکارێکی سودانی روونکردنەوە دەدات لەسەر داواکاری بڕینی مووچەی هاوکاری گەنجان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنا مووسەوی، راوێژکاری کاروباری کۆمەڵایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی داواکارییەکەی بۆ بڕینی مووچەی هاوکاری لاوان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێدانی مووچەی هاوکاری بە گەنجان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئابی 2023 پاش بڵاوبوونەوەی لێداوانێکی سەنا مووسەوی، راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی کە وتبووی، پێویستە گەنجان لە داتاکانی حکومەت بۆ موچەی چاودێری دەربکرێن و لەشوێنی ئەوان دەرۆزەکەران دابنرێن، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: مووچەی چاودێری گەنجان بەردەوام دەبێت و هەروەها لە پلانی بودجەی نوێی عێراق، بڕی 600 هەزار دینار وەردەگرن بە مەبەستی بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و هاندان و یارمەتیدانی گەنجان بۆ دروستکردنی پرۆژەی سەربەخۆ.

سەنا مووسەوی وتیشی، “ناکرێت پێدانی مووچەی چاودێری بە گەنجان بوەستێندرێت، مەگەر لە کاتێکدا هەلی کاریان بۆ دابین بکرێت، یاخود قەرزیان پێ بدرێت تاوەکوو پرۆژەی بچووک دروست بکەن بۆ ئەوەی ژیانێكی شایستە بژین”.

دوێنێ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023، سەنا ئەلموسەوی، ڕاوێژکاری کاروباری کۆمەڵایەتی محەممەد شیعە سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کرد گەنجان لە مووچەی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لابدرێن

ئەلموسەوی لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: “دەبێت گەنجان لە داتاکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دوور بخرێنەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشنیارمان کرد سواڵکەران بخرێنە ناو مووچەی چاودێری حکومەتەوە

بەپێی داتاکانی حکومەتی فیدڕاڵی، لە ئێستادا 6 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی عێراقی مووچەی چاودێری و هاوکاری لەلایەن حکومەتەوە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا