زیلینسکی: کرێملن وێرانکاری بۆ ئەوروپا هێناوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کرێملنی ڕوسیا وێرانکاری هێناوە بۆ تەواوی ئەوروپا.

ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی میونشن لەڕێی ڤیدیۆوە زیلینسکی ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە پێویستمان بەوەیە بەزوویی چەک بگاتەدەست ئۆکرانیا و هیچ جێگرەوەیەکیش بۆ ئەمە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا پێویستی بەوەیە بەزووترین کات فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەدەست بگات.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئاشکرایکرد، پێویستە ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانانی ناتۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا