بەڤیدیۆ..ببینە مەیمونێک چۆن ماڵئاوایی لە خاوەنەکەی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرسامبوون بە هەڵسوکەوتی مەیمونێک لەجۆری” لانگۆریان” لە سریلانکا دوای ئەوەی بۆ دواجار ماڵئاوای لە خاوەنەکەی کرد.

مەیمونەکە لە مەراسیمی ناشتنی خاوەنەکەیدا ماچی دەکرد و لەتەنیشت پێیەکانی خاوەنەکەیەوە دانیشتبوو، بەپێی ماڵپەڕی “ئیندیان ئێکسپرێس” بە ئاماژەی “بی بی سی” کە ڤیدیۆی مەیمونەکەی لە سریلانکا بڵاوکردەوە نیشانی دەدات خزمی کۆچکردووەکە زیاتر لە جارێک هەوڵ دەدەن مەیمونەکە لە خاوەنەکەی دووربخەنەوە.

لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵانە بۆ دوورخستنەوە مەیمونەکە لای خاوەنەکەی مایەوە کە خواردنی پێدەدا لەکاتێکدا ئەم ئاژەڵە لە دارستانێکی نزیک باتیکالوا دەژیا، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هەڵسوکەتی مەیمونەکە زۆر سەرسامبوون و وەک مەیمونێکی دڵسۆز و بەوەفای گەورە بۆ خاوەنەکەی ستایشی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا