پۆڵەتیک پرێس
شوتی یابانی “دینسۆک” زۆر دەگمەن و گرانبەهایە لەجیهاندا، نرخەکەی بەپێی کێشەکەی دەگۆڕێت بەنزیکی دەگاتە 6000 دۆلار.
ئەم جۆرە شوتیە تەنها لە باکووری دوورگەی هۆکایدۆ دەچێنرێت، تامێکی شیرینی تایبەتی هەیە و جیاوازە لە میوەکانی دیکە، ڕەنگێکی سووری تۆخی هەیە و ناوکی کەمە، بەپێی ماڵپەڕی “زە گاردن” شوتی “دینسۆک” بەوە تایبەتەمەندە توێکڵێکی سەوزی زۆر تۆخی هەیە هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ ڕەشیش.
دەربارەی چۆنێتی کشتوکاڵکردنی ئەم جۆرە شوتیە ڕووبەرێکی زۆری دەوێت، چونکە بە ئاسۆیی لەناو خاکدا گەشە دەکات، هەروەها گرنگیپێدان و ئاگاداربوونێکی زۆری دەوێت، “دینسۆک” لە دەرەوەی یابان ناچێنرێت، بەڵام تۆوی لە هەموو ئەوروپا و ئەمریکا بۆ کڕین بەردەستە.