پۆڵەتیک پرێس
لە زۆرێک لە وێستگەی شەمەندەفەر و تونێلەکان ڕووداوی سەیر و سەمەرەو نامۆ ڕوو دەدات، بەڵام تا ئێستا نەبووە لە کاتی ڕۆیشتنی شەمەندەفەرێکدا کەسێک بکەوێتە خوارەوە، ئەمە بە یەکێک لە نامۆترین ڕووداوەکان دادەنرێت، هەندێک کات ئەو کەسانەی بە هۆی شەمەندەفەر توشی ڕووداو دەبن ڕزگار دەکرەن بەڵام هەندێکیان دەمرن.
Thumbs up! Young man brought an elderly woman, who fell on the train tracks, back to the platform in Guangxi, China. pic.twitter.com/sRDpfVvKLj
— Beautiful China (@PDChinaLife) June 29, 2021
لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە چین، گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار کراوە، کاتێک خانمێک لەسەر شەمەندەفەرێک دەکەوێتە خوارەوە، لەلایەن ئەو کەسانەوە ڕزگار دەکرێت کەلەسەر شۆستەکە وەستاون.
کەسێک کە چاوەڕێی شەمەندەفەر دەکات، وەک پاڵەوانێک خۆی هەڵدایە سەر سکەی شەمەندەفەرەکەو جانتاکانی لەسەر شۆستەکە بەجێ هێشت بڕیاریدا ئەو ژنە بە ساڵاچووە ڕزگار بکات، بە هاوکاری کەسێک کە دواتر دەرکەوت کارمەندی وێستگەکە بووە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە چۆن ئەو گەنجە قارەمانانە ژنەکە ڕزگار دەکات.