بەوێنە..خانمێک بە مەلەکردن دەریایی سوور دەبڕێت

پۆڵەتیک پرێس

مەلەوان و پزیشک مەریەم ساڵح بن لادن توانی دەریای سوور، مەودای نێوان سعودیە و میسر بە مەلەکردن ببڕێت، ئەمەش وایلێدەکات یەکەم عەرەبی سعودی بێت ئەو دەستکەوتە گەورەیە بەدەستبهێنێت، هۆکارەکەشی خستۆتەڕوو کە یەکێک بووە لە خەونەکانی.

رحلة مريم بن لادن من السعودية إلى مصر

مەریەم لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وتی:”سوپاسگوزارم کە وەک یەکەم خانمی عەرەبی و سعودی توانیم لە سعودیەوە بۆ میسر بە مەلەکردن گەشت بکەم، چاوەڕوانم نەدەکرد بتوانم بەبێ قەفەس بۆ خۆپاراستن لە قرشەکان بتوانم مەلەبکەم، بەڵام دانانی خۆمان لە دەرەوەی ناوچەی ئاسوودەی ئەوە بەهێزمان دەکات”.

السباحة مريم بن لادن

لە پۆستێکی دیکەدا وتی:”مەلەکردن لە سعودیەوە بۆ میسر بەردەوام یەکێک بووە لە خەونەکانم ئەمڕۆ بەدەستمهێنا، سوپاسی لویس بۆگ دەکەم کە پێیان ناساندم و بە پلانەکەیم بۆ مەلەکردن لە دەریای سووردا زانی نەمتوانی ئەو دەرفەتە لەدەست بدەم”.

مريم بن لادن على متن يخت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا