ماسیەکی تونە قورسترین کێشی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاوچیەکی ئوسترالی ماسییەکی تونەی گەورەی لە کەنارەکانی باکوری نیو ساوس ویڵز لە ئوسترالیا ڕاوکرد، ماسیەکە پەڕەکانی شین بوون و کێشەکەی ٢٧١ کیلۆگرامە.

بەڕێوەبەری کارگێڕی بازاڕی ماسی لە سیدنی دەڵێت: ماسیکە لە دۆخێکی زۆر باشدا بووە.

بەڕێوەبەرەکە باسی ئەوەشی کرد، لەدۆخی ئاسایدا بەشێوەیەکی گشتی ئەو ماسیە تونانەی لە بازاڕی ئوسترالیادا هەن کێشەکەیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٠ کیلۆگرامدایە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دیلی میلی بەڕیتانی ئەوەی خستەڕوو، ماسیە گرانبەهاکان لە بازاڕەکانی سیدنی دەفرۆشرێن بە چێشتخانە بەناوبانگەکانی ماسی.

هەروەها ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، لەساڵی ٢٠٢٠دا گرانبەهاترین ماسی لەجیهاندا لەجۆری تونە کە پەڕەکانی شین بووە لە پارێزگای ئاوموری باکور لە یابان ڕاوکراوە، کێشەکەی ٢٧٦ کیلۆگرام بووە و بەنرخی ٢.٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک