بەوێنە..پەڕەشوتێک دەکەوێتە ماڵێکەوە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، پەڕەشوتێکی سەربازی لە کاتی ڕاهێناندا دەکەوێتە ماڵێکەوە بەهۆی شکشت هێنان لە کاتی کردنەوەیدا.

بەپێی ڕۆژنامەکان، سەربازێکی بەریتانی دوای ئەوەی لە کاتی ڕاهێناندا پەڕەشووتەکەی بۆ ناکرێتەوە، دەکەوێتە ماڵێکەوەو بریندار دەبێت.

ڕووداوەکە لە کاتی ڕاهێنانە هاوبەشەکانی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا ڕووی داوە، سەربازێک لە بەرزی ١٥هەزار پێوە کەوتۆتە خوارەوە، شکستی هێناوە لە کردنەوەی پەڕەشووتەکەی.

چەند دراوسێیەکی ماڵەکە پەڕەشووتەکەیان بینیوە لە کاتی کەوتنە خوارەوەیدا، سەربازەکەش لە سەقفەکەوە کەوتبووە خوارەوە بۆ ناو چێشتخانعكع.

بەپێی زانیارییەکانیش سەربازەکە، بریندار بووە، بەڵام هۆشی لای خۆیەتی، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا