کڵێسایەک دەرگا بۆ موسڵمانان دەکاتەوە لە ڕەمەزاندا

ئەم بابەتە 18 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە دەست پێشخەریەکدا کە بە برایەتی ناوبراوە، کڵێسای سانتا ئانای کاسۆلیکی لە شاری بەرشلۆنای ئیسپانیا، دەرگای بە ڕووی موسڵماناندا کردۆتەوە بۆ نوێژ کردنی بەیانی و نان خواردنی پارشێو لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە.

دەستپێشخەریەکەش دوای ئەو سنوردارکردنەدێت، کە لە مانگی ڕەمەزاندا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆربەی شوێنەکان داخراون، بەپێی ڕاپۆرتەکانیش شەوانە نزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ موسڵمان، لە کڵێساکەدا نان دەخۆن و لە ڕا ڕەوە بەردینەکانی کڵێسای سانتا ئانادا پشوو دەدەن، خۆبەخشانی کڵێساکەش هەموو خزمەتگوزاری و خواردنێکیان بۆ ئامادە دەکەن.

شاری بەرشلۆنە بە یەکێک لە شارە گەورەکانی ئیسپانیا دادەنرێت، کە زۆرترین ڕێژەی موسڵمانی تێدایە ژمارەیان نزیکەی ٢٣٢ هەزار کەس دەبێت.

ژمارەی موسڵمانان لە هەموو ناوچەکانی ئیسپانیا نزیکەی ٢ ملیۆن و ٩٠ هەزار کەس دەبن لە کۆی ٤٦هەزارو ٩٥ کەس کە دانیشتووی ئەو وڵاتەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک