بەوێنە..بڕوا ناکەیت ئەندازیارێک چی لە پاسێک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

داهێنان بەردەوامە، ئەندازیارێکی بەڕیتانی سەرکەوتوو بێت لە گۆڕینی پاسێکی کۆن بۆ ماڵێکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکی تێیدا بژین.

ئەندازیارە بەڕیتانییەکە ناوی “لوک ویتاکەر”ە و تەمەنی 37 ساڵە، پلانی دانا پارە پاشەکەوت بکات بۆ کڕینی خانوویەک بۆ خۆی و هاوسەرەکەی بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ گلۆستەرشایەر و لەگەڵ دایک و باوکی لە گێڵگەکەیان بژین، بەڵام باوکی لوک زۆر دوودڵ بوو لەوەی بەهۆی کارەکەیەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوڕەکەیەوە بگوازرێتەوە بۆ ماڵەوە، بۆیە گەیشتنە بڕیارێک کە پاسێکی کۆن بگۆڕن بۆ ماڵێکی بچووکی سەرنجڕاکێش.

دوو هاوسەرەکە پاسێکی کۆنیان بەنرخی 1300 جونیەی ئستەرلینی کڕی و گۆڕییان بۆ ماڵێکی زۆر جوان، لوک بۆ گۆڕینی تەواوی پاسکە بۆ ماڵێک 8.500 جونیەی ئستەرلینی ویست و ڤیدیۆکانی یوتیوبیش یارمەتیدەریبوون، دوای ئەوەی بۆماوەی دوو مانگ لە پاسەکەدا ژیان و تائێستا توانیویانە 2000 جونیەی ئستەرلینی کۆبکەنەوە، خانووەکە لە ژوورێکی نوستن و هۆڵێکی بچووک پێکهاتووە کە سروشتێکی جوانی لێوە دیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا