مۆزەخانەیەک لە یۆنان یادی پاڵەوانانی شۆڕش دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

مۆزەخانەیەک لە وڵاتی یۆنان دەکرێتەوە کە ئەو کەسانە پێشان دەدات ئاهەنگ دەگێڕن لە ئەسینای پایتەخت لە ٢٥ ئازاردا بۆ سەربەخۆیی یۆنان لە دوای دوسەد و بیست شەڕ لە شۆڕشی ساڵی ١٨٢١ دا.

لە نێوان نمایشکراوەکاندا، لۆرد بایرۆن گەورە شاعیری ئینگلیزی هەیە کە لە ساڵی ١٨٢٤ کۆچی دوایی کردووە لە گەرمەی شەڕی یۆنانیەکان و ئیمپراتۆری عوسمانی، دامەزرێنەری مۆزەخانەکە وتی، نمایشەکە تایبەت نیە تەنها بە خەڵکی یۆنان بەڵکو خەڵکانی بیانیشی تێدا پێشان دەدرێت، مۆزەخانەکە لە مانگی نیسان دا دەکرێتەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سەردانی بکەن بۆۆ بینینی شۆڕشەکانی یۆنان و مێژووی یۆنان.

یەکێکیتر لە پێشان دراوەکان نامەیەکی مارکیز دێ لاڤاتی بووە، کە لەتەمەنی ١٥ ساڵیەوە یۆنانی بەجێهێشتووەو، پاڵەوانێکی فەڕەنسی بووە لە جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا بەشداری کردووە.

یەکێک لە بەناوبانگترین تێکۆشەرە بیانیەکان کە نمایش کراوە، کارل ڕۆدۆڵف بووە، کە کەشتیگەلی سەربازی یەکگرتووی ئەڵمانیای پێکەوە ناوە.

شۆڕشەکانی یۆنان لە ساڵی ١٨٢١ وە دەستی پێکردووە، لە دوای چەندین شەڕو داگیرکاری لە لایەن عوسمانیەکانەوە بەردەوام بوون دواتر ب هاوکاری سەربازانی ئینگلتەراو فەڕەنسا لە ساڵی ١٨٢٧ سەرکەوتنیان بە دەست هێناوەو لە ساڵی ١٩٣٠ بە تەواوی سەربەخۆییان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا