بەڤیدیۆ.. سمۆرەیەک بەم شێوەیە گوێز دەشارێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بیل فیشەر دانیشتویەکی شاری گراند فۆرکزی ئەمریکیە، کیلۆگرامێک گوێزی لەژێر تەختی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزییەوە، کە سمۆرەیەک لەوێدا شاردبویەوە.

فیشەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ڕایگەیاند چەند ڕۆژێکی پێویستە بۆ پاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کە لەلایەن ئەو سمۆرەیەی نزیک ماڵیانەوە کرایە دووکانێکی زستانە و پڕبوو لە گوێز، فیشەر باسی لەوە کرد ڕاستەوخۆ نەیزانی ئۆتۆمبێلکەی بۆتە دووکانێکی کۆکردنەوەی گوێز، کاتێ بزوێنەرەکەی هەڵکرد دەنگی سەیر و سەمەرەی دەردەکرد، بۆیە سەر بزوێنەرەکەی کردەوە لەو کاتەدا بینی پڕبووە لە چەرەسات.

فیشەر جەختی لەوەش کردەوە تەنانەت دوای پاککردنەوەی تەواوی ئۆتۆمبێلەکە هەندێک پارچەی بچووک لە هەندێ شوێندا ماونەتەوە کە ناتوانێت پێی بگات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا