سێ زانای بواری فیزیا خەڵاتی نۆبڵ بەدەست دەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

ئەکادیمیای بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی سویدی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2021ی بە زانایانی سیکۆرۆ مانابی، کلاوس هاسلمان و جۆرجیۆ پاریسی لە هاوکاریەکانیان بۆ تێگەیشتن لە سیستمی فیزیکی ئاڵۆز ڕاگەیاند.

سیکۆر مانابی تەمەن 90 ساڵی ژاپۆنی و کلاوس هاسلمانی تەمەن 89 ساڵی ئەڵمانی لەسەر کارکردنیان دەربارەی بە مۆدێلکردنی کەش و هەوای زەوی و پێشبینیە باوەڕپێکراوەکانی گەرمبوونی زەوی، خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان وەرگرت.

نیوەی دووەمی خەڵاتە 1.14 ملیۆن دۆلارییەکە بەخشرایە جۆرجیۆ پاریسی ئیتاڵی تەمەن 73 ساڵ بۆ دۆزینەوەی کارلێکردن و تێکهەڵچوون و هەڵچونەکانی سیستمە فیزیکییەکان بۆ پێوەری هەسارەیی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک