ئەنجەلینا جۆلی تابلۆیەک بە حەوت ملیۆن پاوەن دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

تابلۆیەکی زەیتی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا وینستۆن چەرچڵ بە ٧ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی لە مەزادێک دا لە لەندەن فرۆشرا، نرخی تابلۆکە چوار ئەوەندی نرخی تابلۆی پێشوی چەرچڵ بوو کە بە نزیکەی دوو ملیۆن پاوەن فرۆشرا.

تابلۆی مزگەوتی کەتبیە لە مەراکیش، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دا کێشرابوو، ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکرا کە تابلۆکەی کڕی، بە پێی وتەی وتەبێژی ماڵی مەزادی کریستیز تابلۆکە یەکێک بووە لە گرنگترین تابلۆکانی چەرچڵ، ئاماژەی بەوەدا کە تایبەتمەندی خۆی هەبووە لەبەر ئەوەی چەرچڵ دیمەنی سروشتی لە کاتی جەنگدا کێشاوە، لە ساڵی ١٩٤٣ دوای کۆنفرانسی کازابلانکا چەرچڵ تابلۆکەی یاوە بە سەرۆکی ئەمریکا فرانکلین ڕۆزفێڵت.

خانمە ئەکتەر ئەنجەلینا جۆلی لە ساڵی ٢٠١١ لە نیوئۆرلێنز تابلۆکەی بە ٧ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی فرۆشت و، لە هەفتەی ڕابردووشدا دووبارە تابلۆکە خرایەوە مەزاد و ئاماژەیان بەوە کردووە کە نرخەکەی لە نزیکەی ٨ ملیۆن پاوەن تێپەڕی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا