زەریای پێنجەم دەناسێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ناشناڵ جۆگرافی زەریای پێنجەم بە جیهان دەناسێنێت، دانی پێدا دەنێت، زەریای باشور وەک زەریایەکی نوێ، هەژمار دەکرێت.

بەپێی نەخشەکان، ئاوەکانی دەوروبەری جەمسەرەکانی باشور، تایبەتمەندی خۆیان هەیە کە جیایان دەکاتەوە لە زەریاکانیتر.

بۆ ماوەیەکی زۆرە هەوڵی دانپێدانان دەنێن بەم زەریا نوێیەدا، لەلایەن شارەزایانی بواری جۆگرافیا، کە پێشتر لەلایەن زۆر کەسەوە وەک پاشکۆی زەریای ئەتڵەسی و هێمن و هیندی ناسرابوو.

بۆیە بە ناوی زەریای باشور ناونراوە، چونکە بە پانی ٦٠ پلە بەرەو باشور دەڕوات، ئەمە جگە لە دەریاکانی داریک و سۆچیا لە باشوری زەریای ئەتڵەسی.

پێشتر تەنها داننرابوو بە بوونی چوار زەریا لە جیهاندا، ئەوانیش زەریاکانی ئەتڵەسی هێمن، هیندی و جەمسەری باکور، بەڵام لە ئێستادا زەریای جەمسەری باشوریش هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا