کێبڕکێی کاپڤیتای نوێ لە چینەوە

ئەم بابەتە 42 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرس فرۆشتنی ئۆتومبیلی Baojun 530ئاشکرا کرد کە چەندین تەکنیکی پێشکەوتووی تیادا بەکار هاتووە، لەگەڵ SIACی چینی کێبڕکێی کابڤیاتی شۆڤرلەیت دەکەن

ئۆتومبیلی Baojun 530شێوەکەی پێکدێت لە ٤ مەترو ٧٠ سانتیم بەرزی، دیزانی ڕرووکاری دەرەوەی کەمێک لە کابڤیتا دەچێت
کورسیەکانی ئەم ئۆتومبیلە دوو ڕیزە، کە بۆ ٥ سەرنشین دروست کراوە لە ماددەی چەرم و پلاستیک و کرۆم هەروەها بەکارهێنانی کاربۆن تیایدا، لە ئۆتومبیلەکەدا شاشەیەکی لەمسی ١٠.٤ ی ستوونی تیادا دانراوە، کە دەتونایت لە رێگەیەوە کۆنترۆڵی سیستمی دەنگ و میدیاو تایبەتمەندیەکانیتری ئۆتومبیلەکە بکەیت

سیستمی کارەبایی لە ئۆتومبیلەکەدا دانراوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی گەرمی کورسیەکان و پاراستنت لەسەر ڕێگا گشتیەکان، هەروەها کۆنترۆڵی هەستەورەکان و کەشی گەرمی و باران و کامێراو هەستەوەرەکانی دووری چەندین سیستمی شۆفێری گونجاو لەسەر ڕێگا جیاوازەکان، ئۆتومبیلەکە هێزی ١٤٥ ئەسپی هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک