ڤیدیۆ.. چەندین کەس لە یاری شەمەندەفەری مەرگدا گیریان خوارد

پۆڵەتی پرێس

لەکاتی سەردانی کردنی سکس فلاگس فیستا لە تەکساس لە کۆتای هەفتەدا، چەندین کەس لە یاری شەمەندەفەری مەرگدا گیریان خوارد و کارمەندانی فریاکەوتن یارمەتیاندان.

بەڕێوەبەرایەتی پارکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕووداوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: شەمەندەفەری مەرگ لە ناوەڕاستی لێخوڕیندا وەستا، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر برینداربوون نەبوو، خەڵکەکە بەشێوەیەکی ستوونی گیریان خواردبوو شەمەندەفەرەکە چەند ئەڵقەیەکی لەخۆ گرتووە بەهۆی ئەوەشەوە دەکرا سەروخوار ڕابوەستایە ئەو کاتە ڕووداوەکە مەترسیدارتر دەبوو.

چەندین دەستەی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردن بۆ شوێنی ڕوداوەکە بانگکران بۆ ئەوەی هاوکاری ستافی پارکەکە بکەن لە هەوڵی دابەزاندنی ٢٠ سەرنشیندا، دوای هەوڵدان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر توانیان هەموو سەرنشینەکان بە سەلامەتی ڕزگار بکەن، شەمەندەفەری مەرگیش بە داخراوی دەمێنێتەوە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە ڕوویدا کە گەشتکردن لە سەرانسەری وڵاتەکاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەیەکی بەرچاوو کەمی کردووە، ئێستا زۆرێک لە کۆمپانیاکان پرۆتۆکۆلەکانیان نوێ دەکەنەوە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان بە تەواوی وەرگرتووە دەتوانن بێ بەکارهێنانی ماسک لە دەرەوە بن و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

سکس فلاگس فیستا یەکێکە لە کۆمپانایا گەورەکان کە هەوڵ دەدەن ئاستیان بەرز بکەنەوە، لە کۆتایی هەفتەدا و لە ڕۆژی یادەوەریدا ڕیکلامیکیان لە تویتەر دەربارەی یارییە مەترسیدارەکان بڵاوکردەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی شەمە شەمەندەفەری مەرگ تێکشکا.

خزمەتگوزاری پارکەکە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ماسکی بۆ کڕیار و ئەو کارمەدانە بەردەست کردووە کە ڤاکسینەکەیان بە تەواوی وەرگرتووە، دوای ڕاگەیاندنەکەش بەشەکە هەوڵیداوە کڕیارەکان ڕابکێشت بە ئامادەکردنی ٢٠ هەزار کارتی یەک رۆژی بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن بیسەلمێنن کە ڤاکسینی کۆڤید١٩ یان بەکارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا