بەوێنە..گرانبەهاترین شوتی لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

یەکەم مەزادی شوتی بەناوبانگی دینسوکی لە شاری تۆمای پارێزگای هۆکایدۆی باکووری ژاپۆن بەڕێوەچوو، یەک شوتی بەرامبەر 3700 دۆلار فرۆشرا.

لەڕۆژی 13ی مانگی حوزەیران لە بازاڕی گشتی ناوەندی ساپۆرۆ 235 شوتی دینسوکی لەشاری تۆما مەزادکران، دوورگەی هۆکایدۆ ساڵانە 10 هەزار شوتی ڕەش بەرهەمدەهێنێت کێشیان بەنزیکەیی 11 کیلۆ دەبێت و نرخەکەی لەنێوان 100 بۆ 250 دۆلاردایە.

الأغلى في العالم ..6 آلاف دولار لتذوق البطيخ الأسود - تركيا رصد

البطيخ الأسود؟… الأغلى سعرا في العالم – وكالة عجلون الإخبارية

شوتی ڕەشی شاری تۆما بەڕەنگ و توێکڵەی بەناوبانگە و وەک دیارییەکیش پێشکەشدەکرێت، تامێکی شیرینی تایبەت، ڕەنگێکی سوور و ناوکی کەمی هەیە تامەکەی جیاوازە لە میوەکانی دیکە، شوتی دینسوکی توێکڵەکەی بەهێزە و لە بنەڕەتدا ڕەنگێکی سەوزی تۆخی هەیە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ ڕەش.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک