کۆمەڵێک جرج زیان بە منداڵێکی ساوا دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک جرج، دەست و پێی منداڵێکی تازە لە دایک بوو بریندار دەکەن و، لە کاتێکدا منداڵەکە بە هۆی نەخۆشیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هیندستان ماوەتەوە.

خێزانی منداڵەکە کە تەنها تەمەنی ١٩ ڕۆژبوو لە شاری ئیندۆر لە مادیا پارادیشی هیندستان، سکاڵایان لەسەر نەخۆشخانەکە تۆمار کرد بەهۆی کەم و کوریی پزیشکەکانەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی نەخۆشخانەکە هەوڵیاندا چارەسەری بارو دۆخەکە بکەن پێش ئەوەی بچێتە دادگا، قەرەبووی ئەو خێزانە بکەنەوە بەڵام خێزانی منداڵەکە ڕەتیان کردەوە، بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە بە هۆی کەم توانایی و کەم و کوری کارگێری نەخۆشخانەکەوە ڕوویداوە.

دایکی منداڵەکە دەڵێت، کاتێک چووە بۆ ئەوەی خواردن بە منداڵەکەی بدات توشی شۆک بووە، کە بینیویەتی خوێن لە پەنجەکانی منداڵەکەی یەت.

پزیشکەکانیش راستەوخۆ دەستیان بە چارەسەر کردووە بۆ منداڵەکە، دوای ئەوەی زانیویانە لە لایەن جرجەوە گاز لە پەنجەکانی گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا