جیابونەوە لە خێزانی شاهانەدا ڕوودەدات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەکان جیابونەوەیەکی نوێ لە خێزانی شاهانەی بەڕیتانیا لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕوودەدات.

بیتر فیلیبس نەوەی شاژنی بەڕیتانیا و هاوسەرەکەی بڕیاریاندا بچنە دادگا بۆ تەواوکردنی کاروباری جیابونەوەکەیان بەشێوەیەکی فەرمی، بڵاوکراوەکان ئەوەشیان ڕونکردەوە هەفتەی داهاتوو دۆسیەی هەردوو هاوسەر دەچێتە دادگا و کۆدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ڕێنماییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبونەوەکە لە نزیکەوە ناکرێت.

فیلیبس باسی لەوەش کردووە لە مانگی دووەوە بەشێوەیەکی فەرمی لەیەک جیابونەتەوە، بەڵام لەکۆتایەکانی ساڵی ٢٠١٩وە دوور لەچاوی خەڵک لەیەک جیابونەتەوە.

فیلیبس لەگەڵ هاوسەرە کەنەدیەکەی لەساڵی ٢٠٠٣ یەکیان ناسیوە و لەساڵی ٢٠٠٨ هاوسەرگیریان کردووە، خاوەنی دوو کچن یەکێکیان ناوی ساڤانایە و تەمەنی نۆ ساڵە دووەمیش ناوی ئیسلایە و تەمەنی حەوت ساڵە، ڕێکەوتن لەسەر جیابونەوە دوای قسەکردنیان لەگەڵ خێزانەکەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا