دوای یەک ساڵ مۆبایلەکەی لە دەریاچەیەکدا دۆزیەوە

پۆڵەتیک پرێس

ساڵێک پێش ئێستا پیاوێک بەناوی تشین لە دەریاچەیەکی تایوان لەکاتی ئەزمونکردنی سەوڵ لێدان لەسەر تەختەیەک مۆبایلەکەی کەوتە دەریاچەکەوە، دوای ساڵێک سەرکەوتوبو لە گەڕاندنەوەی.

دەردەکەوێت مۆبایلەکە هێشتا کاردەکات بەهۆی داپۆشینی بە بەرگی پارێزەی ئاو، پیاوەکە وابیریکردەوە مۆبایلەکەی بۆ هەتا هەتای نەما کاتێک نقوم بوو لە دەریاچەی سەن موندا.

وشکی زۆی تایوان بۆتە هۆی وشکبونەوەی دەریاچەکە، لەم کاتەدا کرێکاریک لەکاتی کارکردنیدا مۆبایلەکەی تشینی لەناو قوڕ و لیتەکەدا دۆزییەوە.

تشین دەڵێ: ئەو کرێکارەی مۆبایلەکەی گەڕاندەوە وتی دەریاچەی سەن مون ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵە نزمترین ئاستی ئاوی تۆمارکردووە، هەروەها ٥٦ ساڵە وشکی خراپترین دۆخی تایوانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا