بە وێنە..دوکەڵ ئاسمانی سیدنی داپۆشیوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاسمانی سیدنی بە دوکەڵ داپۆشرا، ئەمەش وای لە دەسەڵاتداران کرد ئۆپەراسیۆنەکان کەم بکەنەوەو داوایان لە خەڵک کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەهۆی کۆمەڵێک سوتاندنی پێش وەختە لە قەراغی شارەکەدا.

بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەش ڕایگەیاند، بای لاوازو هاتنی گەرما بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دوکەڵ لە بەشی خوارەوەی شارەکە.

بەهۆی پیسبوونی کەش و هەواشەوە چەندین گەیشت کە نزیکەی ١٩٠ گەشت دەبوو هەڵوەشێنرایەوە، ئاگرکوژێنەوەکانی ئوسترالیا لە ئێستادا لە هەوڵی پاککردنەوەی دارستانەکاندان بۆ نەهێشتنی ئاگر کەوتنەوە، کە بۆتە هۆی پیس بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ژینگە، بە تایبەت بە هۆی ئەو ئاگرانەی لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠کەوتبۆوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان پاک دەبێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا