پۆڵەتیک پرێس
وێنەکێشی بەریتانی تیری بریستۆن، بەرێکەوت بۆی دەکەوت دەرزییەکی دوورینەوە لە جگەریدا هەیە، پێشتر نەیدەزانی تا هەستی بە ئازار دەکرد لەو ناوچەیەدا، ئەمەش ناچاریکرد چەندین تیشک بگرێت و لەئەنجامی تیشکەکەدا دەرکەوت بۆماوەی 15 ساڵە دەرزیەکە لە جەستەیدایە.
وێنەکێشەکە دەڵێت: کاتێک گومانی توشبوون بە هەوکردنی پەنکریاسم لێکرا و چووم بۆ نەخۆشخانە، تیشکەکان دەریانخست لەساڵی 2006ەوە دەرزییەک لە جگەرمدا هەیە و درێژیەکەی 5.7 سم، پزیشکەکان ڕەتیانکردەوە نەشتەریگەری بۆ بکەن و دەرزیەکە دەربکەن، چونکە دەڵێن: ئەگەری ئەوە هەیە دەرزیەکە لەشوێنێکی وادابێت توانای دەرکردنی نەبێ لەهەمان کاتدا نەشتەرگەریەکەش مەترسییەکی زۆری هەیە.
پزیشکەکان داواین لیکردەوە ڕووداوەکە لەبیر بکات و بەدەوام بیری لێنەکاتەوە، چونکە ئەوە دەبیتە هۆی دروستبوونی ئازاری زیاتر، تیری باسی لەوەشکرد نازانێت چۆن ئەم دەرزیە گەیشتووە بە جگەری، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت لەوانەیە کاتێک کە سەرخۆشبووم ئەمە روویدابێت و گەیشتبێت بە جگەرم.