دوو دیاردەی ناوازەی زەوی لە یەک وێنەدا دەردەکەون

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە ئەندامانی دەستەی ٦٤ لە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی وێنەیەکی گرتووە کە تیایدا دوو دیاردەی سەرنجڕاکێشی بەرگە هەوای سەر زەوی دەردەکەوێت.

لەو وێنەیەدا کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری رابردوو بەر لە خۆرهەڵهاتن گیراوە، کۆمەڵە رەنگێکی نایاب دەرکەوتوون، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی بەسەر دورگەی باشوری ئالاسکادا تێپەڕیوە.

ئەوەش هاتووە، تێکەڵبوونی گازەکانی ئۆکسجین و نایترۆجین لە بەرگە هەوای دورگەکە بووەتەهۆی بەرهەمهێنانی ئەو رەنگەی کە بە “Auroras” ناسراوە.

باس لەوەشکراوە، لە وێنەکەدا جگە لە رەنگی “Auroras”، دەتوانین تێبینی خاڵی زەرد و  سوری ئەو روناکییە بکەین کە راستەوخۆ لە خولگەی هەسارەکەماندا هەن و بە “Air Flare” ناسراون.

Magical Photo From The ISS Captures Two Enchanting Earth Phenomena ...

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا