پۆڵەتیک پرێس
ماڵی مەزادی کریستی کۆمەڵێک خشڵی گرانبەهای فرۆشت، بە نرخی ٣ ملیۆن دۆلار کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی فەرەنسا، خشڵەکان بە ئەڵماس و یاقوت ڕازێنرابونەوە، خاوەندارێتیەکەی دەگەرێتەوە بۆ کچە لە خۆ گرتووەکەی ناپلیۆن.
ئەو خشڵانە بەهایەکیان هەبوو بە نرخێک فرۆشران کە پێشبینی نەدەکرا، خشڵەکان بریتی بوون لە ٩ پارچە لە کۆمەڵەی ستیڤانی دی بۆرانی بوون، یەکێک لە پارچەکان تاجێک بوو لە یاقوت دروست کرابوو، پێشتر شاژنی پۆرتوگال ماریای دووەم خاوەنی بووە.
بەپێی وتەکانی بەڕێوبەری ماڵی مەزادی کریستی، خشڵەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی ١٩، لە مەزادەکەدا سێ جار خەمڵاندنی بۆ کراوەو جارێک بە نزیکەی ٢ ملیۆن ٩٧ هەزار فرانکی سویسری بووە.