ڤیدیۆ.. مەڕێک بەشێوەیەکی نامۆ ڕێدەکات

پۆڵەتیک پرێس 

لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەکی تایبەت بڵاوکراوەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا مەڕێکی گۆڕاو دەرکەوتووە، کە تەنها لەسەر قاچەکانی پێشەوەی دەڕوات.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکان، مەڕەکە لە ناوچەی مەنگۆلیا لەناو خودی باکوری چیندا لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لەدایک بووە، لەسەرەتادا مەڕە گۆڕاوەکە لەسەر ئەژنۆکانی خۆی دەخشاند، لەدوایدا فێربوو تەنها لەسەر قاچەکانی پێشەوەی بڕوا بەبێ قاچەکانی پشتەوەی.

لەگەڵ ئەوەی دوای ماوەیەک مەڕەکە گونجا لەگەڵ گۆڕانەکەی، لە ٢٥ی مانگی نیساندا بەهۆی کێشە لەکرداری هەرسیدا گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا