جێگرەوەی سروشتی کیراتین

ئەم بابەتە 44 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

هەموو خانمێک دەیەوێت قژی خاو و نەرم بێت هەتا شێوەیەکی جوانتری پێببەخشێت، بەڵام بێئەوەی زیان بە قژەکە بگات و بسوتێت.

چەند پێکهاتەیەک دەبێتە هۆی خاو کردنەوەی قژ بێ بەکارهێنانی کیراتین:

-گێزەر و ماست
گێزەر ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی سوڕی خوێنی پێستی سەر دەدات، ماست سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر، شێوازی بەکارهێنانی، گێزەرێکی کوڵاو، نیو کوپ ماست، دوو کەوچوکی بچووک هەنگوین، نیو کوپ شیر، هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت و لە قژی دەدەیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دەیکەیت.

-مۆز و ئەڤۆکادۆ
مۆز دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینییەکان یارمەتی گەڕانەوەی پڕۆتینی تێکچووی لەش دەدات، ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان یارمەتی درەوشانەوەی قژ دەدات، شێوازی بەکارهێنانی، مۆزێک ورد دەکەیت، دواتر ئەڤۆکادۆ و کەوچکێک زەیتی تۆوی گەنم و کەوچکێکی بچووک زەیتی گوڵی تێدەکەیت جوان هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر بە فڵچە لە قژی دەدەیت بۆ ماوەی ٤٥ خولەک، پاشان دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.

-مایۆنیز و ئەڤۆکادۆ
مایۆنیز وزەیەکی زۆری هەیە خۆراک بە قژ دەدات ، ئەڤۆکادۆ سەرچاوەیەکی ترشە چەورییەکانە یارمەتی گەشەی قژ دەدات، شێوازی بەکارهێنانی ئەڤۆکادۆیەک ورد دەکەیت و کەوچکێکی گەورە مایۆنیزی تێدەکەیت جوان تێکەڵیان دەکەیت، دواتر لە قژی دەدەیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک