کاتی تەقاندنەوەی پەیکەری بودا لە لایەن تاڵیبانەوە

پۆڵەتیک پرێس

ماوەی چەند سەدەیەک بوو، پەیکەرەکانی بودا لەسەر دۆڵی بامیان بوو، هەرچەندە لە داگیرکاری مەغۆل کەش وهەوا مەترسیدارەکان ڕزگاریان بوو، بەڵام لە تاڵیبان ڕزگاریان نەبوو، تاڵیبان پەیکەرەکانی بودای کردە ئامانج و لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠١ تۆپبارانی کردن.

هەردوو پەیکەرەکەی بودا، لە سەدەی پێنجەم دا دروست کرابوون، غوڵام ساکی کە یەکێک بوو لە ئەندامەکانی ئەو ڕێکخراوە دەڵێت کە تەنها بیرم لەوە کرۆدتەوە ڕۆڵم هەبێت لەم کارەساتەدا، چەندین کەسیتریش بۆ تەقاندنەوەی ئەو دوو پەیکەرە بەکارهێنراون.

بۆردومانکردنی پەیکەرەکانی بودا یەکێک بووە لە گەورەترین تاوانەکانی، دژ بە شوێنەوارەکانی جیهان، ئەم دوو پەیکەرە سەرەتا لە ساڵی ٤٠٠ی زایینیدا لە نوسینی گەشتیارێکی چاینی دا ئاماژەیان پێکراوە، بەرزی پەیکەرەکان بریتی بووە لە ٣٨ مەتر و ٥٥ مەتر، یەکێک بووە لە شوێنەوارانەی جێگای شانازی جیهان بووە، لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠دا گەشتیارێکی زۆر لە جیهانەوە سەردانیان کردووە.

دۆڵی دوورە دەست، لە ئێستادا بە یەکێک لە ناوچە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، بەرپرسانی بامیان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەگەر ئەو دوو پەیکەرە لەوێ بمابانەوە، کەرت گەشت و گوزاری ئەو وڵاتە زۆر گەشەی دەسەند، هەرچەندە لە ئێستاشدا خەڵکی بیانی  دەچن بۆ سەیری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا