جیابونەوەی دوو هاوسەر 625 ملیۆن دۆلار لەسەر پیاوەکە دەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای چەندین ساڵ لە کێشە یاساییەکان، ژنێکی ڕووسی دوای جیابونەوەی لە هاوسەری پێشووی پارەیەکەی خەیاڵی وەردەگرێت.

ملیاردێری ڕووسی فەرهاد ئەحمەدوڤ و هاوسەرەکەی تاتیانا ئەحمەدوڤا گەیشتە ڕێکەوتن دەربارەی بڕی ئەو پارەیەی بەرامبەر جیابونەوەکەی وەریدەگرێت کە 625 ملیۆن دۆلارە، ئەم ناکۆکیانە بووە هۆی هەوڵێکێ شکستخواردوی ئەحمەدوڤا بۆ دەستگرتن بەسەر یەختێکی گرانبەها کەدرێژیەکەی 115 مەترە لەلایەن مێردی پێشوویەوە خاوەندارێتی دەکرێت، جگە لە بڕیارێی جیای دادگا کە دەبێت بڕی 70 ملیۆن جونیەی ئەستەرلینی بدرێت بە تەیموری کوڕی.

وتەبیژی ئەحمەدوڤا ڕایگەیاند: مەسەلەکە پارە نییە، مەسەلەکە پابەند نەبوونی هاوسەرەکەیەتی بە خێزانەکەیەوە، ئەحمەدوڤا نزیکەی 150 ملیۆن جونیەی ئەستەرلینی وەردەگرێت هەرووەها خەرجییە یاساییەکانیش دەگرێتە خۆی.

داوای یاسایی ئەحمەدوڤا لەڕێگەی کۆمپانیای دارایی تایبەت بۆرفۆرد کاپیتالەوە تەرخان کرا کە وتی نزیکەی 103 ملیۆن دۆلار بۆ هەوڵەکانی جێبەجێکردنی625 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

دادوەری بەڕیتانی جونیس نۆلز لە دادگا وتی: خێزانی ئەحمەدوڤ یەکێکن لە دڵتەنگترین خێزانەکان کە سەردانی دادگایان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا