چێشتخانەیەک خواردن بە تامی فەڕەنسی بە سەگ پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەگەر بەخت لەگەڵدابێت و بچیت بۆ ئەمریکا زۆر چێژبەخشە سەردانی یەکێک لە قاوەخانە و چێشتخانەکان بکەیت کە بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان تەرخانکراون و لەهەموو جیهاندا گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.

چێشتخانەیەکی تایبەت هەیە “قاپە جوان و بەنرخەکان” بۆ سەگەکان و خاوەنەکانیان ئامادەدەکات نرخەکەشی لە 75 دۆلارەوە بۆ هەر قاپێک دەستپێدەکات، چیرۆکی ئەم چێشتخانەیە کاتێک دەستیپێکرد کە شێفێکی فەڕەنسی بەناوی ڕەحمی مساورە دانیشتووی سان فرانسیسکۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا چێشتخانەیەکی بەناوی “Dogue” بۆ سەگەکان و خاوەنەکانیان کردەوە و خواردنیان پیشکەش دەکات، چێشتخانەکەش تەنها ڕۆژی یەکشەمە کراوەیە.

موقع 24 الإخباري | موقع نبض

چێشتلێنەرە فەڕەنسییەکە وتی سەگەکان شایەنی خواردنن کە لە پێکهاتەی کوالیتی بەرز و ناوخۆییەکان ئامادەبکرێن، بۆیە چێشتخانەکە ئەو ژەمانە پێشکەش دەکات کە لەگەڵ تەمەن، کێش، ئاستی چالاکی و پێداویستیە خۆراکییە تایبەتەکانی هەر سەگێکدا دەگونجێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا