پێڵاوێکی نوێ تایبەت بە نابینایان

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیایەکی نەمساوی، پێڵاوێکی نوێی تایبەت بە نابینیان دروست کردووە، کە یارمەتیان ئەدات لە کاتی ڕۆیشتن بە ڕێگادا لە ئاستەنگ و بەربەستەکان ئاگاداریان دەکاتەوە.

بەپێی زانییاریەکان پێڵاوەکان بە innomakeناسراوە، لەم دواییانەدا وەک ئامێرێکی پزیشکی خراوەتە بازاڕەوە، ئامانجیش لە دروست کردنی پاراستنی کەسانی نابینا بووە لە کاتی ڕێکردنیاندا.

ئەو تینەی پێڵاوەکەیان دروست کردووە ئاماژەیان بەوەدا، کە پێڵاوەکە دوو جۆر زانیاری گرنگ دەدات بە بەکارهێنەر لە بەربەستەکان دووری دەخاتەوە هەروەها  لەسەر پلیکانەو چاڵ ئاگاداری دەکاتەوە، ئاڕاستەکانی بۆ دیاری دەکات.

هەروەها یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە دەڵێت، کە لە جۆری ئاستەنگەکانیش دیاری دەکات بۆ نموونە دیوار بێت یان ئۆتۆمبیل

کۆمپانیاکە دەڵێت، بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی باشترین بەرهەمەکان، تاوەکو جێگرەوەیەک هەبێت بۆ داردەستی نابینایان کاتێک بەرەو بە ساڵاچوون دەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا