مارێک لەناو کیسێکی خواردندا

پۆڵەتیک پرێس

خێزانێکی ئوسترالی لە شاری مومسمان لە ویلایەتی سیدنی سەریان سوڕما بە بینینی مارێکی زیندو لەناو کیسی خواردنی کاهودا کە لە فرۆشگای ئاڵدی بەناوبانگ کڕیبویان.

ئەسکەندەر وایت دەڵێت: مارەکە دەجوڵایەوە و زمانە بچووکەکەی دەردەکرد، لەڕاستیدا زمانی دەریخست کە کرمێکی زەبەلاح نییە و مارە.

صورة

لەکاتی دەرکردنی خواردەمەنیەکاندا کە لە دوکانی میوە فرۆشەکە کڕابوو مارەکەیان بینی، خێزانەکە پەیوەندییان بە ڕیکخراوی وایەرس بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کێوییەوە کرد، دواتر ڕێکخراوەکە پێی ڕاگەیانین کە ئەو مارە یەکێکە لە ژەهراویترین و شەڕانگێزترین جۆری مار لە ئوسترالیا.

درێژی مارەکە بەنزیکی ٢٠ سم دەبوو، وادەردەکەوت بە هێمنی لە کیسی کاهووەکەدا دەخەوت لە بەفرگری دوکانی میوەفرۆشەکەدا، ئەسکەندەر وایت و هاوسەرەکەی ئامیلی نیت هەندێک کاتیان بە وێنەگرتن و ڤیدیۆکردنی مارەکەوە بەسەربردووە لە چاوەڕوانکردنی یارمەتی پسپۆڕاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا