بە ڤیدیۆ..خانمە پۆلیسێکی هاتووچۆ منداڵەکەی دەبات بۆ سەرکار

پۆڵەتیک پرێس

دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دایکایەتی پریانکا کە خانمە پۆلیسێکی وڵاتی هیندستانە، منداڵە تەمەن پێنج مانگانەکەی دەبات بۆ سەرکار لە شەقامەکانی چاندیگار، بینینی ئەم منداڵە بە دایکەکەی لەسەر شەقام لە کاتی کار کردن مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، پریانکا نەیتوانیوە منداڵەکەی لە هیچ دایانگایەک دابنێت، یاخود لە لای هیچ کەسێک جێی بهێڵێت، تاوەکو پارێزگاری لێ بکا لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەربۆیە کاتی کار کردن لەگەڵ خۆی دەیبردو هەر لەو کاتەی هاتوچۆی شەقامەکەی ڕێکدەخست منداڵەکەی بە باوەشەوەبوو.

ئەم دیمەنە سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی ڕاکێشا کە لەو ڕێگایەوە دە ڕۆیشتن، هەر بۆیە ژمارەیەکیان وێنەو ڤیدیۆی دایکەکەیان تۆمار کرد لە کاتێکا منداڵەکەی لە باوەشیا نوستبوو دایکیشی بەردەوام بوو لە کار کردن.

بەڵام دوای ڕووداوەکە پریانکا ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، تاوەکو هۆکاری بردنی منداڵەکەی بۆسەر کار ڕوون بکاتەوە، هەروەها هۆکاری دواکەوتن لە کارەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا