بچووکترین فڕۆکەی جیهان بەسەر 52 وڵاتدا دەفڕێت

پۆڵەتیک پرێس

زارا فۆرد کچە گەنجێکی بەلجیکیە، بەنیازە کەشتێکی فڕۆکەوانی ئەنجام بدات کە وایلێکرد نزیک بێتەوە لەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە، چونکە گەنجترن کچە بتوانێت بەتەنها فرۆکەوانی بکات.

زارا فۆرد تەمەنی 19 ساڵە، پێشبینی دەکرێت لەڕۆژی 11ی مانگی ئابدا گەشتەکەی بە فڕۆکەی شارک ئەنجام بدات، بەتایبەتی دیزاینکراوە بۆ ئەم گەشتە، هەروەها دەتوانێت 32 هەزار میل گەشت بکات، لەم ڕێگەیەشەوە زارا فۆرد چەندین ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت وەک ئەوەی بچووکترین کەسە بتوانێت فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی بچووک بێت کە کێشێکی سووکی هەیە، هەروەها بچوکترین کچە فڕۆکەوانە بەتەنها بفڕێت لەجیهاندا، بەمەش پێش شایستا وایز دەکەوێت کە ئەم جۆرە گەشتەی لە تەمەنی 30 ساڵیدا ئەنجام دا.

زارا فۆڕد ئەوەشی خستەڕوو گەشتەکەی بۆ ئەوە هەڵبژاردووە کە ژمارەی پێوانەی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە، لە گەشتەکەیدا بەسەر 52 وڵاتدا دەفڕێت و دووجار هێڵی یەکسان دەبڕێت، هەروەها باس لەوەش دەکات گەشتەکەی لەلایەن هەندێک لایەنگرانیەوە پارەی بۆ تەرخان کراوە و پێشبینی دەکات تەواوی گەشتەکە دوو مانگ بۆ سێ مانگ بخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا