بەڤیدیۆ.. ببینە ئەم ورچە چۆن لە دوکانێکدا خۆی پاکدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ورچێکی گەورە دەچێتە یەکێک لە دوکانەکانی کالیفۆرنیاوە و هۆکارە بۆ دروستکردنی ترسێکی زۆری خەڵک، سەرەڕای ئەوەی بووە هۆی تێکچوونی بارودۆخی شوێنەکە بەڵام ورچەکە زۆر هێمن بوو بەشێوەیەک پێش هاتنە دەرەوەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست و دەموچاوی پاکدەکاتەوە.

ورچەکە بەهێمنی دەرگای دوکانەکەی کردەوە کارمەندانی شوێنکە هەموو هاواریان دەکرد بەڵام هەموو ئەو دەنگانەی بەلاوە گرنگ نەبوو شوێنەکەی دەپشکنی، کاتێک پاکژکەرەوە ئۆتۆماتیکەکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو پرژەی بەسەر دەموچاو و جەستەیدا کرد ورچەکە فزوڵێکی زۆری هەبوو سەیری دەکرد و لێی ورددەبۆوە، دوای ئەوە پێش گەیشتنی پۆلیس ورچەکە ڕۆشت و ونبوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک