بەڤیدیۆ.. پردێکی ترسناک و نامۆ ببینە

پۆڵەتیک پرێس

وێنە و ڤیدیۆی شوێنە سەرنجڕاکێش و نامۆکان بەردوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە و باسێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

لەم دواییانەدا وێنەی ڕێگایەکی درێژ بڵاوبۆوە کە وادەردەکەوێت لە کۆتایی ڕێگاکەدا ئۆتۆمبێلەکە دەخلیسکێت و دەکەوێتە دەریاچەیەکی قوڵەوە و نقوم دەبێت، پردی Storseisundet لە نەرویج لە گۆشەیەکی دیاریکراوەوە دروستکراوە وادەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتاییدا بەرەو لێوارێکی لێژ دەڕوات و دەخلیسکێت، بەڵام لەڕاستیدا وانییە بەرەو ڕێگایەکی تر بەتەریبی دەریاچەکە دەڕوات.

هەرچەندە ڕێگاکە وادەردەکەوێت بتبات بۆ ناو ئاوەکە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوە تەنها وەهمێکی بینایییە کە لە گۆشەیەکی دیاریکراوەوە بەوشێوەیە دروستکراوە، پردەکە بەتەواوی سەلامەتە و ئۆتۆمبێلەکان هەرگیز ناکەونە ناو ئاوەکەوە، پردەکە لەساڵی 2005 دروستکراوە، دەکەوێتە سەر ڕێگای ئۆقیانوسی ئەتڵەسی درێژیەکەی پێنج میلە، لەئیستادا پردەکە زۆر بەناوبانگ بووە بە سەرسامکردنی گەشتیاران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک