منداڵێک بەسەر نمرەی زیرەکی ئەنشتاین و هاوکینگدا سەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

کوڕێکی بەڕیتانی تەمەن 11 ساڵ توانی بەسەر گەورەترین مێشکی جیهاندا زاڵ بێت، کیڤن سوینی بانگێشتی زانگۆی مێنسا کرا گەورەترین زانکۆیە بۆ زیرەکەکان کاتێک بەرزترین نمرەی زیرەکی بەدەستهێنا کە لە ئەلبێرت ئەنشتاین و ستیڤن هاوکینگ زیاتر بوو.

کۆی نمرەکانی 162 بوو، لەکاتێکدا نمرەی زیرەکی فیزیایی هاوکینگ 160 بوو، ئەنشتانیش هەمان ئاستی هەبوو، تاقیکردنەوەی زیرەکی سوینی لە کویکەر میتین هاوس لەڕۆژی 16ی تەمووز ئەنجامدرا، تاکە منداڵ بوو لەوڕۆژەدا کە تاقیکردنەوەیەکی لەو جۆرەی دەکرد، باوکی ئێدی وتی:”بەرزترین نمرەی بۆ تەمەنی خۆی بەدەستهێنا، هیچ منداڵێکی تر لە تاقیکردنەوەکەدا نەبوو هەمووان لەو گەورەتربوون، پێمان وابوو هەموویان بەسەریدا سەردەکەون، بەڵام کیڤن قسەی لەگەڵ هەمووان دەکرد و دەیوت”سڵاو، من کیڤنم”، بەپێی ماڵپەڕی تایمس ناو نیوز.

باوکی زۆر سەربەرزبوو بە کوڕەکەی وتی بەهیوایە ئەو ئەنجامە متمانەی منداڵەکەی بەهێزبکات، وتیشی:”هیوادارین ئەمە ببێتە هاندەرێکی گەورە بۆی، ژیان بەرەنگاربوونەوەی بۆ کیڤن هەیە، ئێمە بەڕاستی دەمانەوێت یارمەتی باشتربوونی تواناکانی لە هەموو دەرفەتەکانی ژیانیدا بدەین”، کیڤن دوای بەدەستهێنانی ئەنجامەکە لەتەواوی باخچەی شوێنەکەدا ڕایدەکرد و دڵخۆشبوو چونکە ئەو ئەنجامە لەوە زیاتربوو کە پێشبینیان دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا