پۆڵەتیک پرێس
خانوویەکی تەواو دابڕاو لە دوورگەیەکی چۆڵکراو لە مەینی ئەمریکا کە لە یەک ژووری نوستن پێکهاتووە بەرامبەر 339 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ فرۆشتن دانرا.
موڵکەکە دەکەوێتە کەنداوی وۆهۆ، وەک شوێنێک بۆ بەسەربردنی پشووی کۆتای هەفتە دەفرۆشرێت، بەڵام تەنها بۆ ئەو کەسانەی گۆشەگیرن و حەزیان بە تەنهایی هەیە، موڵکەکە لەسەر 1.5 دۆنم زەوی بەبێ هیچ نیشانەیەکی شارستانی دروستکراوە، دیمەنیکی سروشتی سەرنجڕاکێش نیشان دەدات کە لەهیچ شوێنێکی دیکەوە ئەو دیمەنە دەستناکەوێت.
“دابڕاوترین خانوو لەجیهاندا”، لەساڵی 2009 لە ڕووبەری 540 پێ چوارگۆشە دروستکراوە و تەنها یەک ژوورە و گەرماوی تێدانییە، بەڵام دیمەنی زەریای سەرنجڕاکێشی لێوەدیارە.