پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌پێناو ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی تایله‌ند بڕیاریدا خواردن و خواردنه‌وه له گه‌شته نێوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی تایله‌ند له‌پێناو ئه‌وه‌دایه، سه‌رنشنیانی نێو فڕۆكه‌كان ناچار نه‌بن به‌هۆی خواردن یان خواردنه‌وه ماسكه‌كانیان لابه‌رن و مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌رنیشنه‌كانی دیكه دروستبكه‌ن.
له‌بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌وانیی تایله‌ند ئه‌وه‌ش هاتووه، ته‌نیا له‌ده‌سه‌ڵاتی تیمی فڕۆكه‌كه‌دایه كه گۆڕانكاریی له‌و بڕیارانه‌دا بكه‌ن، ئه‌ویش ته‌نیا له‌حاڵه‌تی پێویست و ناچاریدا.
ئه‌گه‌ر سه‌رنشینێكی له‌مه‌ودوا بیه‌وێت له فڕۆكه‌یه‌كی تایله‌ند ئاو بخواته‌وه، ده‌بێت بچێته شوێنێكی دابڕێندراوی فڕۆكه‌كه و له‌وێ ماسكه‌كه‌ی لاببات، پاشان ئاو بخواته‌وه.
حكومه‌تی تایله‌ند بڕیاریشداوه گه‌شتیاران ته‌نیا ڕۆژنامه و گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیان به‌رنه نێو فڕۆكه‌كانه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی پاش گه‌یشتنیان به شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه ده‌ره‌وه.
تا ئێستا له تایله‌ند حه‌وت هه‌زار و 379 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 64 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.