بەڤیدیۆ..دزێک سەرکێشییەکی مەترسیدار ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

قاوەخانەیەک لە مەیدانی “تریستەی ترێنتۆ” لەشاری ناپلی ئەیتاڵیا شایەتحاڵی دزییەکی سەیر و سەمەرەیە، کاتێک دزەکان بۆیان دەرکەتوبوو ئەو کاتژمێرە دەستییەی بەهێزی چەک لە گەشتیارێکی سویسریان بردبوو ساختەیە گەڕاندیانەوە بۆی.

بەپێی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی گەشتیارە سویسرێکە لەگەڵ هاوڕێیەکی لەسەر میزێک لە قاوەخانەکە دانیشتبوو کاتێک دزەکە لێی نزیکبووەوە و چەکی پێوبوو کاتژمێرەکەی دەستیان برد و هەڵهات.

دوای ئەوەی زانیان کاتژمێرەکە ساختەیە و نرخێکی هەرزانی هەیە ئەندامێکی دیکەی گروپی دزیەکە کاتژمێرەکەی گەڕاندەوە بۆ گەشتیارەکە و دوای لێبوردنی لێکرد، گەشتیارەکە بە سەرکێشییەکی سەرسوڕهێنەری ناوبرد و وتی مایەی ترس و دڵەڕاوکێ نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا