پیاوێک پاداشتێکی خەیاڵی بۆ دۆزینەوەی سەگەکەی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی کەسێکی خانەنشینی تەمەن 91 ساڵ پاداشتێکی بەبڕی 15 هەزار جونیەی ئستەرلینی داناوە بۆ ئەو کەسەی سەگە ونبووەکەی بۆ دەدۆزێتەوە، ئێستا کۆمەڵێک لە کەسە بەناوبانگەکان پشتگیری دەکەن.

جیم سکۆت زۆر خەمباربوو کاتێک سەگە سێ ساڵانەکەی لەمانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا ونبوو، دوای 10 مانگ تێپەڕبوون بەسەر ونبوونی فلوسی پشتگیری چەندین کەسی بەناوبانگی وەک راشیل رایلی، ڤیرا، بریندا بلیسین و ئان کلیفەری بەدەستهێنا، هەرسێ کەسە بەناوبانگەکە پشتگیری سکۆتیان کرد بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی سکۆت بۆ دۆزینەوەی سەگەکەی 1.5 ملیۆن کەس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدەربڕینی بۆچونەکانیان بەشدارییان تێداکرد.

 

جیلی کیلی کچی سکۆت وتی:”لەدەستدانی فلوسی دڵی باوکمی شکاند بەردەوام پرسیاردەکات نەگەڕایەوە، پێشتر دیاری بۆ دەکڕی ئێستا کە نازانێت سەگەکە لەکوێیە بەتەواوی وێرانە، چونکە باوکم هەمیشە سەگی هەبووە ئێستا دوای ونبوونی فلوسی هەستدەکات بەشێک لە ژیانی ونبووە، کاتێک کیلی و هاوسەرەکەی نیک لە سیتون سلویس و بلیسی بەڕیتانیا پیاسەیان دەکرد سەگەکە ونبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا