بەڤیدیۆ.. گەورەترین پێشبڕکێی خێرخوازی لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

32هەمین خولی گەورەترین پێشبڕکێی ماسیگرتن لەسەر سەهۆڵ بۆ کاری خێرخوازی لەجیهاندا لە هول دەی بەی لەشاری مینیسوتا لە ئەمریکا بە بەشداری نزیکەی 10 هەزار ماسیگر بەڕێوەچوو.

ماسیگرەکان لە هەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هاتن بۆ بەشداریکردن لە گەورەترین کاری خێرخوازی لەجیهاندا، ئەم بۆنە خێرخوازیە لەلایەن خۆبەخشە ئەمریکییەکانەوە ساڵانە ڕێکدەخرێت، لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا نزیکەی چوار ملیۆن دۆلاریان کۆکردۆتەوە و بەسەر 67 ڕێکخراوی خێرخوازیدا دابەشکراوە.

بەشداربووەکان کونێک لەسەر سەهۆڵە دەکەن بەو هیوایەی بتوانن مااسی بگرن و ناویان لە لیستی بەشداربووانی پێشەنگی پێشبڕکێکەدا بمێنێتەوە، لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا و لەماوەی سێ کاتژمێردا نزیکەی 750 ماسی گیرا، کۆدی ساباتورای کۆرپۆس کریستی لە تەکساس توانی بەسەر بەشداربووەکانی دیکەدا سەربکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا