سعودیە پێنج چەكی ڕوسی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك چەكی ڕوسی لەلایەن سعودیەوە دەكڕدرێت.

ڕۆژنامەی Nationaj Interest ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، سعودیە لەبەرنامەیدایە پێنج چەكی ڕوسی بكڕێت، بەپلەی یەكەمیش چەكی ئێس 400ی Triumph بۆ ئەو موشەكانەی مەودایەكی دوورودرێژییان هەیە و دژی هەوایە،ئەوەشیان ئاشكراكردووە، لە ساڵی 2017 ڕوسیا و سعودیە كۆبونەوە بەئامانجی واژۆكردنی ڕێككەوتنێك لەبارەی ئەو موشەكانە، بەڵام بەهۆی ئەگەری سزادانی ئەمریكا بۆ ئەو كەسانەی بەشداری رێككەوتنەكە دەكەن نەكرا.

جۆرێكی دیكە لەوچەكانە پێكهاتووە لە چەكی سو-35 ئێسی ڕوسی،لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا چەكی هەوایی سعودیە 200 جەنگاوەری ئەمریكی لە شێوازی F-15 Eagles لەخۆ دەگرێت،لەو ساڵەدا هەردوو وڵات كۆبونەوە بۆ كڕینی سو-34 ئێس، بەڵام چارەنوسیان بە نادیاری مایەوە.

ڕۆژنامەكە باس لە پرژێنەری ئاكا-103 دەكات،دەڵێت:”سعودیە لەناو ئەو وڵاتە عەرەبیانەدایە كە گرنگی دەدات بە جۆرە نوێیەكەی پرژێنەری كلاشینكۆف و دەیەوێت دروستی بكات”، لە ساڵی 2019 سعودیە و ڕوسیا كۆبونەوە بۆ ئەم مەبەستە و ڕێككەوتن پرژێنەرەكە دروستبكەن و ڕوسیاش ژمارەیەكی زۆری بهێنێت.

چەكێكی دیكەی سەرنجڕاكێش بۆ سەربازەكانی سعودیە، موشەكی گڕی قورسی توس-1 ئا،لە ساڵی 2017 كۆمپانیای SAMI و كۆمپانیای روس أوبورون أكسبورتی ڕوسی كۆبونەوە و ڕێكەوتن بۆ
دروستكردنی هاوردەكردنی چەكەكە.

جۆری پێنجەم لەو چەكانەی سعودیە دەیەوێت بیكڕێت چەكی كورنیتە،بۆ موشەكەكانی دژی تانك،كە كۆمپانیایSAMI سعودی ئەو چەكە نوێیەی ڕوسیای دژی تانك كڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا