چێشتخانەیەک بە بەرامبەرێکی سەیر داشکاندن بۆ کڕیارەکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

چێشتخانە و قاوەخانەی The Silent Women لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا داشکاندێک بەڕێژەی %50 بۆ هەموو خواردن و خواردنەوەکان پێشکەش دەکات بەومەرجەی کڕیارەکان مۆبایلەکانیان لە شوێنێکی دوور لە مێزی نان خواردنەکەیان دابنێنن.

بەڕێوەبەری چێشتخانەکە پێی وایە ئەم داشکاندنە هانی کڕیارەکان دەدات چێژ لە خواردن و ئەو کاتە ببینن کە بەیەکەوە لەسەر مێزێک کۆدەبنەوە لەجێی ئەوەی بە مۆبایلەکانیانەوە سەرقاڵ بن و دەنگی مۆبایلەکە کەسانی چواردەوریشیان بێزار بکات، چێشتخانەکە سندوقێکی ئاسنی لەشێوەی زیندان لە هۆڵێک بەناوی نەو فۆن زۆن داناوە ئەو کڕیارانەی ڕازیبن بە داشکاندنەکە مۆبایلەکەیان لەوێ دادەنێن، ئەم تاقیکردنەوەیش تا ڕۆژی 30 مانگی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.

مطعم بدون هواتف

وتەبێژێک بەناوی چێشتخانەکەوە دەڵێت: “مانگەکانی ڕابردوو بۆ هەموو جیهان قورس بوو، وەک تیمی چێشتخانەکە دەگەڕاین بەدوای ڕێگایەکدا بۆئەوەی کاتێک خێزان و هاوڕێکان لەکاتی نان خواردندا کۆدەبنەوە گفتوگۆ لەگەڵ یەکدا بکەن، گرنگی بەیەک بدەن و زیاتر لەیەک نزیکبنەوە سەرقاڵی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان نەبن، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی چێژ لە دانیشتن و خواردنەکە ببینن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا