لەسوید قەلەڕەشەکان بۆ سوودگەیاندن بە ژینگە بەکاردەهێنرێن

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی سوید لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکەن کۆمپانیای کۆرڤید کلینیگ بەرنامەیەکیان دەستپێکردووە، ڕاهێنان بە قەڵەڕەشەکان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەی بچووک لەسەر شەقامەکانی سوید، وەک پاشماوەی جگەرە لە بەرامبەر ئەوەشدا پاداشت دەکرێن.

ئەو کۆمپانیایە ڕاهێنان بە قەلەڕەش دەکەن پاشماوە بچووکەکان لەسەر شەقام کۆبکاتەوە و بیخاتە ئامێرێکی تایبەتەوە کە دایانناوە، بەرامبەر ئەوە قەلەڕەشەکە خواردن وەردەگرێت.

السويد.. برنامج لتدريب الغربان على جمع القمامة في الشوارع - RT Arabic

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سویدی”تی تی” کریستیان گونتەر هانسن دامەزرێنەری کۆرڤید کلینیگ وتی:”ڕاهێنان پێکردنی قەلەڕەشەکان ئاسانە، ئەگەری ئەوەش هەیە لە یەکترەوە فێربن، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەگەرێکی کەمیش هەیە کە پاشماوەکان بە هەڵە بخۆن”.

خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئەوە دەسەلمێنن ئەمە لەوانەیە خەرجیەکانی پاککردنەوە بەڕێژەی %75 کەم بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا